خوێندراوەتەوە: (1.2K)

ئاژانسێكی ڕۆژئاوای كوردستان ئاشكرایكردوە، بەبڕیاری پارتی دیوارێكی كۆنكرێتی لەنێوان ڕۆژئاوا‌و باشوری كوردستان دروست دەكرێت.

ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز بڵاویكردەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان دیوارێكی كۆنكرێتی لەسەر سنوری نێوان ڕۆژئاوا‌و باشوری کوردستان دروست دەکات كە بەرزییەكەی سێ مەترەو ئەستوری 75 سانتیمەترە.

ئاژانسەكە دەشلێت،” پارتی هەوڵدەدات دروستکردنی دیواری سنوری بەزوترین كات تەواو بکات”.

ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو دیوار سنوریە، پێشتر حکومەتی عێراق دەستیپێکردبوو لەنێوان سنورەکانی شنگال و ڕۆژئاوا، تا دەگاتە هێڵی ڕەبیعە – تەلکۆچەر، نزیک لەدەروازەی فیشخاپور کە بەرامبەر دەروازەی سێمالکایە.

هەر بەگوێرەی ئەو ئاژانسە،” پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەکارییەکانی لەم چوارچێوەیەدا تەواوکردوەو بەشێوەیەکی کردەیی دەستی بە دروستکردنی دیوارەکە کردوە”.

دەشڵیت، “دەستپێکردنی ڕاستەوخۆی دروستکردنی دیوارەکە، دوای لێدوانەكانی ئەمدواییەی بەرپرسانی تورکیا و سەرۆکی حکومەتی کاتی سوریا، ئەحمەد شەرح، دێت”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 78 Today: 259 📊 Click Here