خوێندراوەتەوە: (110)

كەشناسی عێراق پێشبینیەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوا بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند پێشبینی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و نمەباران دەكرێت.

دەستەی كەشناسی عێراق ڕایگەیاند سبەینێ یەكشەممە دۆخی كەشوهەوا لەناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەناوچەكانی باكوور هەور دەبێت و ئەگەری نمەباران لە هەندێك ناوچە هەیە.

كەشناسی ئاماژەی بەوەكردووە دۆخی كەشوهەوای دووشەممە ئاسمان هەور دەبێت لە هەندێك ناوچەكە و ئەگەری نمەباران لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵات هەیە و سێشەممە پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزێت و ڕۆژی چوارشەممە پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبێتەوە. كەشناسیی هەرێمیش پێشبینی كردووە سبەی بهرزترین پلهكانی گهرما بەم شێوەیە بێت:- ههولێر: 41 پلهی سیلیزی پیرمام: 37 پلهی سیلیزی سلێمانی: 39 پلهی سیلیزی چهمچهماڵ: 41 پلهی سیلیزی دهۆك: 39 پلهی سیلیزی زاخۆ: 40 پلهی سیلیزی ههڵهبجه: 41 پلهی سیلیزی حاجی ئۆمهران: 27 پلهی سیلیزی گهرمیان: 44 پلهی سیلیزی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 50 Today: 2,266 📊 Click Here