خوێندراوەتەوە: (73)

نزیکەی پێنج ملیۆن زیارەتکاری شیعە بەشداریان لە مەراسیمی چلەی ئیمام حوسێن کردووە مەراسیمی چلەی ئیمام حوسێن لە شاری کەربەلا بە بەشداریی نزیکەی پێنج ملیۆن زیارەتکاری شیعە بەردەوامە و پڕۆسەی گەڕانەوەیش دەستی پێ کردووە. بارەگای کۆنتڕۆڵی زیارەتی چلە لە نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند، کە لە سەرەتای مانگی محەرەمەوە چوار ملیۆن و ٨٨٧ هەزار و ٦٦٠ زیارەتکاری شیعە لە ناوخۆ و وڵاتانی دیکەوە بۆ بەشداری لە مەراسیمەکان هاتوونەتە عێراق. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆ ئاشکرای کرد، کە ١٦ هەزار ئەفسەر و کارمەند لە پلانی ڕێکخستنی جووڵەی ئۆتۆمبێلەکاندا بەشدارن بۆ گواستنەوەی زیارەتکارانی شیعە بۆ زێدی خۆیان. حکوومەتی عێراق ڕایگەیاند هەوڵەکانی بۆ سەرخستنی پڕۆسەی گەڕانەوەی پێچەوانەی سەردانکەران چڕ کردووەتەوە تاوەکو بەبێ پەککەوتن مەراسیمەکان کۆتاییان بێت. وەک نەریتێکی ساڵانە ملیۆنان زیارەتکاری شیعە لە ناوخۆی عێراق و وڵاتانی دیکە با تایبەت لە ئێران و ئەفغانستانەوە دەچنە کەربەلا بۆ بەشداری لە مەراسیمی مامەتمینی دەربڕین بەهۆی شەهید بوون ئیمام حوسێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 92 Today: 1,855 📊 Click Here