خوێندراوەتەوە: (1.1K)

لە 10هەمین ساڵیادی دامەزراندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات،
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی ئەو هێزە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی
هێزەکانی سوریای دیموکرات ( هەسەدە ) لەپەیامێکدا دەڵێت،” لە 10هەمین ساڵیادی دامەزراندنی هێزەکانمان، بە رێزەوە یادی
قوربانیانی شەهیدەکانمان دەکەینەوە و پاڵپشتی گەلەکەمان بەرز ڕادەگرین، کە لە یەک
دەیەی رابردودا هاوخەباتمان بون “.

مەزڵوم عەبدی
ئەوەشیخستەڕوو،” پابەندیمان بە پارێزگاریکردن لە گەل و خاکەکمان نوێ
دەکەینەوە، بەجۆرێک کە بنەماکانی دادپەروەری و فرەیی تێدا چەسپێنراو بێت، ئەوەش
وەک وەڵامدانەوەی بۆ خواستی سەرجەم سوریاییەکان لەپێناو سوریایەکی یەکگرتوو و
ئازاد و فرەیی “.

هاوکات، هەر بەوبۆنەیەوە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری پەیامێکی بڵاوکردەوە و
باسی لەوەکرد،” کاتی ئەوە هاتوە هەسەدە وەک هێزێکی نەتەوەیی کە پارێزەرەی
یەکڕیزییە و گوزارشت لە هیواکانی دیموکراسی و دادپەروەری دەکات، جێگەی ڕەوا و
شایستەی خۆی لە سوپای نوێی سوریادا بگرێت.”

محەمەد سەردار

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 29 Today: 113 📊 Click Here