خوێندراوەتەوە: (32)

چاوەڕوان دەکرێت نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، گەڕی دووەمی دانوستانەکانی واشنتن و تاران لە پاکستان دەستپێبکات و ئەگەری بەشداریی ڕاستەوخۆ یان ئۆنلاینی دۆناڵد تڕەمپیش لە ئارادایە، بەو مەرجەی ڕێککەوتنێک بێتە ئاراوە. سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئیسلام ئاباد بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، کە کەشێکی ئەرێنی بەسەر پڕۆسەکەدا زاڵە و گفتوگۆکان بەپێی خشتەی کاتیی دیاریکراو بەڕێوەدەچن. هاوکات جەخت لەوە کراوەتەوە کە وزەیەکی نوێ بۆ سەرکەوتنی گەڕی دووەمی ئەم دانوستانە هەیە. لە لایەکی دیکەوە، دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاندووە کە ڕێگە نادات دیموکراتەکان وڵاتەکەی پەلەکێشی ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران بکەن کە لە ئاستی پێویستدا نەبێت. تڕەمپ جەختی کردووەتەوە کە “پەلەکردن” لە واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی بێکوالێتی قبوڵکراو نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 108 Today: 1,265 📊 Click Here