ئەندامێکی
سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە، 2ی تەمموز رێککەوتنەکەی نێوان یەکێتی و نەوەی نوێ بۆ
پێکهێنانی هاوپەیمانێتی واژۆ دەکرێت،
میدیای یەکێتیش شوێنی واژۆکردنی رێکەوتنەکە ئاشکرادەکات.
سالار لالە سەرحەد،
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری بۆ رێکەوتنی یەکێتی و
نەوەی نوێ بە میدیای نزیک لە حزبەکەی راگەیاندوە، رێکەوتنەکە رۆژی پێنجشەممە، 2ی تەمموز واژۆ دەکرێت.
هاوکات، میدیای
سەر بەیەکێتی دەڵێت، رێکەوتنی پێکهێنانی هاوپەیمانێتی نێوان یەکێتی و نەوەی نوێ لە
هۆتێلی (شاری جوان) لەسلێمانی واژۆدەکرێت.
لەلایەکی
دیکەوە، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، هاوپەیمانێتییەکەیان
لەگەڵ یەکێتی بەناوی “هاوپەیمانی هاوسەنگی و بوژانەوە” دەبێت.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
