بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، کۆی قەرزی
کارەبای گوڵەخانە 76ی ملیۆن دینارە، نەک 100 ملیۆن دینار، دەشڵێت، گوڵەخانە دوا
جار حەوت ساڵ لەمەوبەر پارەی کارەبای داوە.
بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و هەڵەبجە لەڕونکردنەوەیەکدا
ئاماژەی بەوەکرد،” دوابەدوای لێدوانی محەمەد حاجی مەحمود سەبارەت بە گەڕانەوەی
100 ملیۆن دینار پارەی کارەبا، بە پێویستمان زانی ڕونی بکەینەوە کە کۆی بڕی تۆمارکراو
76 ملیۆن دینارە، نەک 100 ملیۆن دینار و ئەم بڕەش بۆ یەک هاوبەش نییە، بەڵکو هەشت
هاوبەشی جیاواز لە جۆری ماڵان، میری و کشتوکاڵی لەخۆدەگرێت “.
ئەوەشیخستەڕوو، بەشێکی زۆری ئەم
76 ملیۆن دینارە قەرزی کۆنی کارەبای پێش پڕۆژەی ڕوناکییە، گوڵەخانە دوا جار حەوت
ساڵ لەمەوبەر پارەی کارەبای داوە، بۆیە بەشێکی بەرچاو لە بڕەکە قەرزی کەڵەکەبوی ئەو
ماوەیەیە.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبا باسی لەوەشکرد،” لە هەمان کاتدا، کەناڵی تەلەفزیۆنی و بارەگای سەرەکییان لە سلێمانی قەرزداری
کارەبان و بارەگاکەش، دوایینجار پارەی کارەبای لە ساڵی 2002 داوە “.
بەپێێ راگەیەنراوەکە، تیمەکانی کارەبا
چەندینجار بۆ پشکنین و بەدواداچوون سەردانی ئەم شوێنانەیان کردووە، بەڵام بەردەوام
ڕێگرییان لێکراوە.
کارەبای سلێمانی دەشڵێت، لە کۆتاییدا،
پشکنینی پسووڵەکان هیچ هەڵەیەکی لە بڕە تۆمارکراوەکان نەدۆزیوەتەوە، بۆیە جێی داخە
لەگەڵ بوونی ئەم هەموو زانیاری و ڕاستییانە گوڵەخانە بابەتەکە وەک نادادپەروەری
باس دەکات.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
