خوێندراوەتەوە: (147)

سپۆڕت – دروود محەمەد

بێرلوجی کۆلینای سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانانی یەکێتی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ (فیفا)، وەڵامی ڕەخنەکانی سەبارەت بە یاریی نێوان میسڕ و ئەرجەنتین دەداتەوە.

کۆلینا لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ” سەرەتا وتی: کەس ناتوانێت بڵێت ناوبژیوانیی فیفا دەکەوێتە ژێر کاریگەریی هیچ کەس یان دامەزراوەیەک و ناوبژیوانان بڕیاری بێلایەنانە دەدەن و وەک یاریزان و ڕاهێنەران دەیانەوێت باشترین ئاست پێشکەش بکەن.

کۆلینیا وتیشی: سەپاندنی تۆمەتی بێ بنەما جێگەی نابێتەوە لە وەرزشی ئێمەدا و دەبێتە هۆی درووستکردنی مەترسی بۆ سەر ناوبژیوانان و خێزانەکانیان.

کۆلینا ڕۆڵی تەکنەلۆژیای ڤاری ڕوون کردەوە لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو گۆڵەی کرد کە مستەفا زیکۆ بۆ میسڕی تۆمار کرد و ئەوەی ئاشکرا کرد، ڤار دوای هەر گۆڵێک قۆناغی یاریکردن لە سەرەتای دەستپێکی هێرشەکەوە دەپشکنێت، ئەگەر هەڵەیەک هەبێت و کاریگەریی لەسەر گۆڵەکە هەبووبێت، ناوبژیوان ئاگادار دەکرێتەوە، لە یاریی ئەرجەنتین و میسڕ، مەروان عەتیە (یاریزانی ژمارە ١٩ی میسڕ) بە ڕوونی پێی ناوە بەسەر پێی لیساندرۆ مارتینێزدا، هەڵە هەر هەڵەیە، چ ئاشکرا بێت یان نا، ئەگەر ناوبژیوان نەیبینێت، ڤار دەستوەردان دەکات.

سەبارەت بەو لێدانە سزایەی کە محەمەد سەڵاح داوای دەکرد، کۆلینا دەڵێت: ئەو حاڵەتەی لە نێوان محەمەد سەڵاح و جولیان ئالڤارێز ڕوویدا، هیچ هەڵەیەکی تێدا نەبوو، بەرگریکارەکە سەرەتا بەری لە تۆپەکە کەوتووە و پاشان بەریەککەوتنی ئاسایی تۆپی پێ دروست بووە، بۆیە لێدانی سزا هەژمار ناکرێت.

لە کۆتاییدا کۆلینا جەختی کردەوە کە سەرۆکی فیفا جیانی ئینفانتینۆ، هەمیشە پشتگیریی تەواوی سەربەخۆیی و دەستپاکی لێژنەی ناوبژیوانانی کردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 74 Today: 2,025 📊 Click Here