خوێندراوەتەوە: (1.0K)

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان پەیامێک لەبارەی هێرشە
درۆنییەکەی ئەمڕۆی سەر ئوردوگاکانی کۆمەڵە لە سورداش بڵاوکردەوەو دەڵێت، ئەم جۆرە
کردارە هەرگیز ناتوانێت لە عەزمی تێکۆشان و داخوازە ڕەواکانی خەڵکی کورد کەم بکاتەوە.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی
بەوەکرد،” دوانیوەرۆی ئەمڕۆ، سێشەممە،٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی، کۆماری ئیسلامی
ئێران بە درۆنی بۆمبرێژکراو هێرش کردووە سەر یەکێک لە ئوردوگاکانی کۆمەڵە لە
سورداش، لە ئەنجامی ئەم
هێرشە، بەداخەوە سێ پێشمەرگە بریندار بوون، کە باری تەندروستی یەکێک لەوان ناجێگیرە “.

ئەوەشیخستەڕوو،” ئەم جۆرە هێرش و پەلامارانە، چ ئێستا
و چ پێشووتر، نیشانەی ترس و وەحشەتی کۆماری ئیسلامییە بەرانبەر بە ئیرادەی بەهێز و
ویستی نەگۆڕی خەڵکی کوردستان “.

کۆمەڵە جەختیشیکردەوە کە ئەم جۆرە کردارە ” هەرگیز
ناتوانێت لە عەزمی تێکۆشان و داخوازە ڕەواکانی خەڵکی کورد کەم بکاتەوە، بەڵکو زیاتر
هۆکاری بەهێزبوون، یەکگرتوویی و بەردەوامی لە تێکۆشان دەبێت “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 44 Today: 1,973 📊 Click Here