دەستەی کەشناسی عێراق
پێشبینی دەکات رۆژی هەینی کە دەکاتە سێیەم رۆژی جەژنی قوربان، لەزۆربەی ناوچەکانی
عێراق و هەرێمی کوردستان خۆڵبارین دەستپێبکات و بۆ رۆژی یەکشەممە کەشەکە ئاسایی
دەبێتەوە.
دەستەی کەشناسی و
بومەلەرزەزانی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” سبەی پێنجشەممە، ئاسمانی
زۆربەی ناوچەکانی عێراق پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژی پێشووتر
کەمێک بەرز دەبنەوە “.
سەبارەت بە کەشوهەوای
رۆژی هەینی، کەشناسی عێراق دەڵێت،” لەناوچەکانی باکور و ناوەڕاست ئاسمان
لەنێوان هەور و پەڵەهەور دەبێت و لەناوچە سنورییەکانی باکور ئەگەری بارانی مامناوەند
هەیە، لەناوچەکانی باشوریش ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و خێرایی با دەگاتە 40 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا، بەهۆیەوە لەزۆربەی ناوچەکانی وڵات خۆڵبارین
لەنێوان سوک و مامناوەند دەبێت “.
سەبارەت بە رۆژی شەممە
کە دەکاتە کۆتا رۆژی جەژنی قوربان، بەپێی پێشبینییەکان ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور
دەبێت و خێرایی با بۆ 30 کیلۆمەتر
لەکاتژمێرێکدا دادەبەزێت، بەڵام کاریگەرییەکانی خۆڵبارین هەر دەمێنێت، بەتایبەت
لەناوچەکانی باشوری رۆژهەڵاتی عێراق، پلەکانی گەرماش بەراورد بە باکور و ناوەڕاست
کەمێک بەرزتر دەبن.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
