خوێندراوەتەوە: (22)

یەكەمین كاروانی حاجیانی عێراق لە ڕێگەی وشكانییەوە بەرەو سعودیە بەڕێ كەوت و سەرەتاى مانگى داهاتووش یەکەم کاروانى حاجییانى هەرێم بەڕێدەکەون. ئەمڕۆ شەممە، دەستەی باڵای حەج و عەمرەی عێراق دەستپێكردنی یەكەمین كاروانی حاجیانی لە پارێزگاكانی بەسرە، میسان و موسەناوە بەرەو سعودیە بە ڕێگەی وشكانی ڕاگەیاند و بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوویشدا حاجیانی بەغدا و پارێزگاكانی دیكەیش بەپێی خشتەیەكی كاتی بەڕێ بكەون. پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو تەنیا لەڕێگەی وشكانییەوە دەبێت دەستەكە بۆ ئەو مەبەستە پاسی مۆدێرن و خزمەتگوزاری حەوانەوەی بۆ حاجییان دابینكردووە. دەستەی حەج دووپاتی دەكاتەوە كە پرۆسەی گواستنەوەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان، حكومەتە خۆجێییەكان و هەرێمی كوردستان و وەزارەتی تەندروستی بەڕێوە دەچێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 76 Today: 1,332 📊 Click Here