خوێندراوەتەوە: (405)

ئاماری قوربانییانی بوومەلەرزەكەی ڤەنزوێلا لە بەرزبوونەوەدایە، بەپێی ئامارێكی نەتەوە یەكگرتووەكانیش دەیان هەزار كەس بێسەروشوێنن. بەگوێرەی دوایین ئامارەكان، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی دوو بوومەلەرزە بەهێزەكەی ڕۆژی چوارشەممەی ڤەنزوێلاوە بۆ 920 كەس و سێ هەزار بریندار بووەوە. لای خۆیەوە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند: زیاتر لە 50 هەزار كەس هێشتا بێسەروشوێنن و مەترسی هەیە ژمارەی گیانلەدەستدانەكان 10 هەزار كەس تێپەڕێنێت. لەوبارەوە دێڵسی ڕۆدریگز، سەرۆكی كاتیی ڤەنزوێلا، ڕایگەیاند: ویلایەتی “لا گوایرا” زۆرترین زیانی بەر كەوتووە و دۆخی سەربازیی لەوێ ڕاگەیەنراوە. هاوكات هێشتا تیمە نێودەوڵەتییەكانی فریاكەوتن كە لانی كەم 17 وڵات بەشدارییان تێدا كردووە لە هەوڵی چڕدان بۆ ڕزگاركردنی ئەوانەی لەژێر داروپەرووی باڵەخانە ڕووخاوەكاندا ماونەتەوە. ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانیش هۆشداری دەدات كە 72 كاتژمێری یەكەم بۆ ڕزگاركردنی ژیانی مرۆڤەكان زۆر یەكلاكەرەوەیە، بەڵام سیستمی تەندروستی ڤەنزوێلا لاوازە و پێویستی بە هاوكاری پزیشكی بەپەلە هەیە. ئەوەیش كە لە شاشەی ەوە دەیبینن وێنە ئاسمانییەكانی ناوچەی نیشتەجێبوونەكانن بە تەواوی خاپوور بوون و كارەساتەكە زۆر لەوە گەورەترە كە پێشتر مەزەندە دەكرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 120 Today: 1,093 📊 Click Here