خوێندراوەتەوە: (29)

پهیام کۆنگرێسی ئەمریکا بە پێشکەشکردنی دوو پڕۆژەیاسا لە ئەنجومەنی پیران و نوێنەران، بەرەو توندکردنەوەی سزاکان، وشککردنی سەرچاوەکانی دارایی و چەکدارکردنی لایەنە بەشەڕهاتووەکانی سوودان و پاراستنی مەدەنییەکان هەنگاو دەنێت. لەنێو ئەنجومەنی پیراندا، پڕۆژەیاسای ڕێگریکردن لە دەستوەردانی دەرەکی و هەڵکشانی ئاڵۆزییەکان لە سوودان (ناسراو بە یاسای ئاشتی لە سوودان) تاوتوێ دەکرێت، کە لەلایەن جیم ڕیش، سەرۆکی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوە و کریس کۆنز، سیناتۆری دیموکراتەکانەوە پشتگیری دەکرێت. هاوکات ئەنجومەنی نوێنەرانیش تاوتوێی پڕۆژەیەک دەکات کە چوارچێوەیەکی گشتگیرتر بۆ سزاکان، هاوکارییە مرۆییەکان و ئاراستەی سیاسیی پرۆسەکە دەخاتە ڕوو. ئەم دوو ئاراستەیە ڕەنگدانەوەی هاودەنگییەکی نێوان هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتە لە واشنتۆن، بە مەبەستی گۆڕینی سیاسەتی ئەمریکا بەرانبەر باری ئاڵۆزی سوودان لە بڕیاری جێبەجێکاری کاتییەوە بۆ بڕیارگەیەک لەسەر بنەمای یاسای درێژخایەن. ئامانجی سەرەکی لەم هەنگاوە، بە ئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی سەرکردەکانی سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، لەگەڵ ئەو لایەنە دەرەکییانەیە کە هاوکاریی دارایی و سەربازییان پێشکەش دەکەن. جگە لە توندکردنەوەی سزاکان، پڕۆژەیاسای ئەنجومەنی پیران دەسەڵاتەکانی نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوودان لە دوو ساڵەوە بۆ پێنج ساڵ درێژ دەکاتەوە و چاودێریی پەرلەمان بەسەر پێشهاتەکاندا بەهێزتر دەکات. هەروەها مەرجی ئەوەش دەسەپێنێت کە هیچ هاوکارییەکی دارایی ئایندەیی ئاڕاستەی ئەو دامەزراوە سەربازی و ئەمنییانە نەکرێت کە دەستیان لە تێکدانی پرۆسەی گواستنەوەی مەدەنی لە وڵاتەکەدا هەبووە. شایەنی باسە هەردوو پڕۆژەیاساکە هێشتا لە ڕێڕەوی یاساداناندان و نەبوونەتە یاسای بەکار؛ بۆ ئەم مەبەستەش پێویستیان بە پەسەندکردنی جیاجیا لەلایەن هەردوو ئەنجومەنەکە و پاشان گەیشتن بە ڕەشنووسێکی هاوبەشە پێش ئەوەی ڕەوانەی سەرۆکی ئەمریکا بکرێن بۆ واژووكردنی کۆتایی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 211 Today: 1,370 📊 Click Here