خوێندراوەتەوە: (1.1K)

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ژێرخانی سەربازیی بەندەری حودەیدەیان لەسەر دەریای سور لە ڕۆژئاوای یەمەن بۆردومان کردووە.

تەلەفزیۆنی ئەلمەسیرە کە سەر بە گروپی حوسییەکانی یەمەنە، بڵاویکردەوە، ١٢ هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل سەکۆکانی بەندەری حودەیدەی کردۆتە ئامانج.

دوو سەرچاوە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، هێرشە ئاسمانییەکان سێ سەکۆی بەندەرەکەیان کردۆتە ئامانج کە دوای هێرشەکانی پێشووی ئیسرائیل نۆژەنکرابوونەوە.

سەرچاوەکان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، هێرشەکە نزیکەی دە خولەکی خایاندووە.

یسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دوای هێرشەکە ڕایگەیاندووە، “ڕێکخراوی تیرۆریستی حوسی باجێکی قورس دەدات بۆ هەر هەوڵێک بۆ هێرشکردنە سەر دەوڵەتی ئیسرائیل”.
ئ.ه

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 63 Today: 389 📊 Click Here