خوێندراوەتەوە: (82)

بۆ شەشەمین ڕۆژ لەسەریەك و بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی پڕۆژەیەكی گەشتیاریی گرانبەها كە لەلایەن كۆمپانیایەكی پەیوەندیدار بە خێزانی سەرۆكی ئەمریكاوە سەرپەرشتی دەكرێت، خۆپیشاندانی بەرفراوان لە پایتەختی ئەلبانیا بەڕێوە دەچێت. خۆپیشاندەران بە ئاڵای ئەلبانیا و دروشمی جۆراوجۆرەوە داوای ڕاگرتنی پڕۆژەكەیان دەكرد كە بڕیارە پڕۆژە گەشتیارییەكە لە ناوچەیەكی پارێزراوی سروشتی لە كەناراوەكانی ئەو وڵاتەدا دروست بكرێت، ناڕەزایەتییەكانیش لە دژی هەوڵەكانی ئیڤانكا ترەمپ كچ و جارید كۆشنەری زاوای ترەمپن بۆ بنیاتنانی هۆتێلی لۆكس. خۆپیشاندەران لە بەردەم بارەگای حكومەت كۆ بوونەوە و دروشمی “ئەلبانیا بۆ فرۆشتن نییە”یان بەرز كردەوە، هاوكات داوای دەستلەكاركێشانەوەی ئێدی ڕاما، سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتەیان كرد. خۆپیشاندەران و چالاكانی ژینگە هۆشدارییش لە تێكدانی پاركی سروشتی “ڤیۆسا-نارتا” دەدەن كە دەكەوێتە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەكە كە ناوچەكە بە شوێنی سەرەكی ژیان و هێلانەی باڵندە دەگمەنەكانی وەك فلامینگۆ دادەنرێت. جێی ئاماژەیە ناڕەزایەتییەكان بە گەورەترین جووڵەی جەماوەری دادەنرێن لەم هەفتەیەدا، چونكە خەڵك پێیان وایە حكومەت بەرژەوەندی وەبەرهێنەرە بیانییەكانی لەسەرووی بەرژەوەندی نیشتمانی و پاراستنی ژینگەی وڵاتەكەیان داناوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 102 Today: 1,684 📊 Click Here