خوێندراوەتەوە: (15)

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە فەرمی پێشوازی لە نۆژەنكردنەوەی هێڵی بۆری نەوتی نێوان عێراق و سووریا كرد كە ڕۆژانە توانای هەناردەكردنی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی هەیە. ئەم پڕۆژە ستراتیژییە بە سەرپەرشتی هاوپەیمانییەكی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی واشنتۆن جێبەجێ دەكرێت و بەرهەمی عێراق بە بازاڕەكانی دەریای ناوەڕاستەوە دەبەستێتەوە و ئەم هەنگاوەش بە دەستكەوتێكی گرنگی سەردەمی دۆناڵد ترەمپ دادەنرێت بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و بوژانەوەی ئابووری لە ناوچەكەدا. عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراقیش جەختی لە پەیڕەوكردنی سیاسەتی “دەرگای كراوە” كردەوە بۆ ڕاكێشانی وەبەرهێنەران، هاوكات، پڕۆژەی گەورەی وزەی خۆر بە هاوكاری كۆمپانیاكانی “سەن ئەفریكا” و گرووپی “كار” دەستی پێكردووە و نووسینگەی تایبەت لە بەغدا بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆژەكە كراوەتەوە. لای خۆیەوە، سەرۆكی ئەمریكاش دووپاتی كردەوە “ئەم هەفتەیە دەبێتە وەرچەرخانێكی مێژوویی لە پەیوەندییە بازرگانی و نەوتییەكانی نێوان هەر دوو وڵات كە دەبێتە هۆی گەشەسەندنی ئابوورییەكی بەردەوام و شەفافیەت لە كەرتی وەبەرهێناندا”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 128 Today: 1,142 📊 Click Here