داواكاری پەنابەری لە یەكێتی ئەوروپادا بەردەوام لە دابەزیندایە و تەنیا شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ نزیكی چوار یەك كەمیكردووە. دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران ڕایگەیاندووە، بەپێی ئامارەكانیان لە نێوان مانگی یەك تا مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ 114 هەزار داواكاری نوێ بۆ مافی پەنابەری لە وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا تۆماركراوە، كە لە هەمان ماوەی ساڵی 2024دا ژمارەی داواكارییەكان 399 هەزار داواكاری بووە. بەم جۆرە ڕێژەكە لەسەدا 23 كەمیكردووە. دەزگای لوتكە ئاماژەی بەوە داوە، هۆكاری كەمكردنی داواكارییەكان پەیوەندیی بە گەڕانەوەی خەڵكی سووریاوە هەیە بۆ وڵاتەكەی خۆیان. بەوپێیەی نزیكەی 25 هەزار هاووڵاتیی سووری داواكاریی پێشكەش كردووە و پێشتر گەورەترین گرووپی داواكاریی پەنابەریی بوون دوای هاووڵاتیانی ڤەنزێلا و ئەفغانستان. دەزگای لوتكە ڕاشیگەیاندووە، ئەڵمانیا شوێنی خۆی وەك وڵاتێكی پەسەندكراو بۆ پەناخوازان لەدەستدا و گەورەترین دابەزینی داواكاری پەنابەری بەخۆیەوە بینی كە بە ڕێژەی 43% دابەزیوە، لەگەڵ سویسرا و نەرویج كە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 66% دابەزیوە، دوای ئەوانیش ئیتاڵیا و ئیسپانیا دێن كە بە ڕێژەی 25% و 13% دابەزینی داواكاریی پەنابەرانیان لێ تۆمار كراوە.
Asylum-seekers walk in to a refugee reception facility in Dortmund, Germany, on August 13, 2015. The overcrowded facility in Dortmund has seen the largest influx of refugees in years throughout the course of the week. According to head of the facility, 997 refugees arrived on Monday. The facility provides shelter to 300 refugees, with an additional 50 spots reserved for emergency cases. AFP PHOTO / PATRIK STOLLARZ (Photo credit should read PATRIK STOLLARZ/AFP/Getty Images) 