خوێندراوەتەوە: (372)

لە شاری بابل باشووری عێراق، پزیشكەكان توانیان پیاوێك لە مردن ڕزگار بكەن كە بەهۆی تێكچووی دۆخی دەروونییەوە مۆبایلی قوتدابوو، توانییان مۆبایلەکە لە گەدەى دەربهێنن فەرمانگەی تەندروستیی بابل ڕایگەیاند: تیمێكی پزیشكی توانیویانە مۆبایلێك لە گەدەی پیاوێكی تەمەن 36 ساڵ دەربهێنن كە بەهۆی تێكچوونی باری دەروونییەوە قوتی دابوو. ئەم پڕۆسەیە لە سەنتەری “شەهید دكتۆر ماجد جبووری” لە ڕێگەی نازوورەوە و بەبێ نەشتەرگەری ئەنجام دراوە، تەندروستیی بابل جەختی كردەوە “پڕۆسەكە سەركەوتوو بووە و نەخۆشەكە دوای جێگیربوونی باری تەندروستیی، سەنتەرەكەی جێ هێشتووە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 88 Today: 2,824 📊 Click Here