سنووری داخستنی نووسینگەكانی كۆمپانیای كۆڕەك تلیكۆم فرانتر دەبێت و پارێزگاكانی كەركووك، نەینەوا و سەڵاحەدینیش گرتەوە. دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراق ڕایگەیاند، نووسینگەی باكووری دەستەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، بارەگا و سەنتەرەكانی كۆمپانیای كۆرەك تێلیكۆمیان لە پارێزگاكانی كەركووك، نەینەوا و سەڵاحەدین داخست، ئەم هەنگاوە درێژكراوەی ئەو هەڵمەتەیە كە پێشتر لە بەغداد، كەربەلا، نەجەف، بابل و چەند پارێزگایەكی تری عێراق ئەنجام دراوە. لە كەركووك، بنكەكانی كۆمپانیاكە لە ناوچەكانی ئەڵماس، شەقامی كۆماری و شەقامی پارێزگا داخران. لە نەینەواش لە هەردوو بەری مووسڵ، لەوانە گەڕەكەكانی نوور، كۆمەڵگەی ڕۆشنبیری، سۆمەر، مووسڵی نوێ و دەواسە ڕێكارەكان جێبەجێ كران. دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراق ڕایگەیاند: ئەم داخستنانە لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی بڕیارە ڕێكخراوەییەكان و ڕێكارە یاساییەكانە بەرانبەر بە كۆمپانیاكە. تیمەكانیش لە بەدواداچوونی مەیدانیی بۆ جێبەجێكردنی تەواوی بڕیارەكان لە سەرجەم ناوچەكان بە شێوەیەكی یەكسان بەردەوام دەبن.
