وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بەفەرمی بەردەوامیی کارکردنی بەبڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی (دوگى مەڕ) ڕاگه‌یاندو هۆشداریشده‌دات، هه‌ركه‌س قاچاخچێتى پێوه‌بكات به‌تایبه‌ت لهدهروازهكانى هه‌رێمى كوردستان، ڕوبه‌ڕوى سزاى توند ده‌بێته‌وه.
وەزارەتەکە داوا لەدەزگای ئاسایشی نیشتمانی‌و لایەنە چاودێرییە په‌یوەندیدارەکان دەکات کە ڕێکارەکانی سەر سنور توندتر بکەن بۆ ڕێگری‌کردن لەهێنانەناوەی دوگى مه‌ڕ له‌وڵاتانى دیكه‌وه به‌قاچاخ.
وەزارەتی کشتوکاڵ لەڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، “به‌گوێره‌ى ئەو زانیاریی‌و ئاماژانەی لەبەردەستدان، چەندین هەوڵدراوە بۆ هێنانی دوگى مەڕو چەوری ئاژەڵی ئێرانی بەشێوازی نایاسایی لەڕێگەی چەند دەروازەیەکی سنورییەوە، بەتایبەت دەروازەکانی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی ساغکردنەوەیان لەبازاڕە ناوخۆییەکاندا، ئەمەش پێشێلکارییەکی ڕونی ڕێنماییە فەرمییەکانە”.
هه‌روه‌ك وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ جەختی لەگرنگیی چڕکردنەوەی چاودێریی‌و هەماهەنگی نێوان لایەنە ئەمنی، چاودێریی‌و گومرگییەکان کردەوە بۆ ڕێگری‌کردن لەو بابەتە. هاوکات بڕیاردراوه کە ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر هەموو ئەوکەسانە بگیریێتەبەر کە تێوەگلاون لەپرۆسەی قاچاخچێتی‌و بازرگانیکردنی نایاسایی بەدوگى مه‌ڕ، بەئامانجی پاراستنی تەندروستی بەکاربەرو سەلامەتی خۆراک لەبازاڕەکاندا.
سه‌باره‌ت به‌هۆکاری قاچاخچێتی دوگى مه‌ڕ له‌ده‌روازه سنورییه‌كانه‌وه باس له‌وه‌ده‌كرێت، لەبەرئەوەی بەغدا هاوردەکردنی دوگی مەڕی بەتەواوی قەدەغەکردوە، قاچاخچییەکان دەروازەکانی هەرێم وەک ڕێڕەوێک بەکاردەهێنن بۆ تێپەڕاندنی ئەو مادانە بەقاچاخ بەرەو بازاڕەکانی ناوەڕاست‌و باشوری عێراق، هاوكات به‌گوێره‌ى لێدوانی بەرپرسانی کشتوکاڵ‌و ڤێتێرنەری، ئەم دوگو چەورییە ئاژەڵییانە بەهیچ فلتەرێکی تەندروستیدا تێپەڕنابنو زۆرجار ماوەبهسهرچون یان گۆڕاون بۆ چەوری پیشەسازیی کە بەکارهێنانیان لەناو خۆراکدا زیانی گەورە بەتەندروستی دەگەیەنێت.
وه‌زاره‌ته‌كه‌ش لەبەر زۆربونی ئەم حاڵەتانە، داوای لەدەزگای ئاسایشی نیشتمانی‌و گومرگەکان کردوە کە چاودێرییەکان توندتربکەنو سەرپێچیکاران ڕوبەڕوی دادگا بکەنەوە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
