خوێندراوەتەوە: (1.6K)

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق كاركردن له ته‌واوی فه‌رمانگه‌كانی باری شارستانی و پاسپۆرت و مانه‌وه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گرێت. به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وه‌زیری ناوخۆ فه‌رمانی كردووه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی باری شارستانی و پاسپۆرت و ماوه‌ی مانه‌وه، له به‌غداد و ته‌واوی پارێزگاكانی دیكه، سه‌رجه‌م كاره‌كانیان ڕابگرن. ئه‌مه‌ش به‌هۆی كۆتاییهاتنی ساڵی داراییه‌وه. به‌پێی بڕیاره‌كه، ڕاگرتنی كاری ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ له رۆژی یه‌كشه‌ممه 28 ی 12ی2025 ده‌ست پێ ده‌كات و تا رۆژی یه‌كشه‌ممه 4 ی 1ی 2026 به‌رده‌وام ده‌بێت. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یاسایی له وه‌زاره‌ته‌كه ڕایگه‌یاندووه: ئه‌م ڕێكاره به ئامانجی پێداچوونه‌وه‌ی ساڵانه‌یه بۆ ته‌واوی كاری فه‌رمانگه‌كان، هه‌روه‌ها ته‌رازووی درایی بهڕێوهبهرایهتییهكانه. هاوكات سیستمی ئه‌لكترۆنیی و داتاكان ئاماده ده‌كرێن بۆ پێشوازی له ساڵی نوێ له‌پێناو پێشكه‌شكردنی خزمه‌تی ورد و زیاتر به هاووڵاتیان له ئاستێكی پێشكه‌وتوودا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 182 Today: 1,173 📊 Click Here