خوێندراوەتەوە: (78)

په‌یام

ئەمڕۆ تاقیکردنەوەیەک بۆ 465 مامۆستای ئاینی ئەنجام درا بە مەبەستی دیاریکردنیان وەک ڕێبەری حاجییان (مورشید) بۆ وەرزی فەریزەی حەجی ساڵی 2027. لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هه‌رێم ڕایگەیاند، کە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی پرۆسەی تاقیکردنەوەکە بەشێوەی وزاری و لە یەک کاتژمێری دیاریکراودا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بەڕێوە بردووە. ڕاشیگه‌یاندووه، له‌دوای تاقیكردنه‌وه‌كه تیروپشك بۆ 62 مامۆستا وه‌ك ڕێبه‌ری حاجییان ده‌كرێت بۆ هه‌ردوو وه‌رزی حه‌جی 2027 و 2028. بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە ئه‌وه‌شی ڕوونکردووه‌ته‌وه، پرۆسەی تاقیکردنەوەکە لە ڕێگەی سێ بنکەی سەرەکییەوە بەڕێوەچووە، بنکەی هەولێر تایبەت بە بەشداربووانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران. بنکەی سلێمانی: بۆ مامۆستایانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و گەرمیان، بنکەی دهۆک: مامۆستایانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی گرتووه‌توه. ئه‌مساڵ زیاترله 120 هه‌زار كه‌س ناوی خۆیان بۆ فه‌ریزه‌ی حه‌ج تۆماركردووه و بڕیاره له‌م مانگه تیروپشك بۆ هه‌ردوو ساڵی 2027 و 2028 بكرێت و زیاترله 10 هه‌زار كه‌س هه‌ڵبژێردرێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 74 Today: 2,190 📊 Click Here