خوێندراوەتەوە: (608)

فەرماندەیەكی هێزەكانی سووریای دیموكرات ڕایدەگەیەنێت: لە چەند ڕۆژی داهاتودا هەڵوەشاندنەوەی یەپەگە و هەسەدە ڕادەگەیەنین. مەحمود بەرخودان، بەرپرسی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە كۆبانێ ڕایگەیاند: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەڵوەشاندنەوەی یەپەگە و هەسەدە ڕادەگەیەنین و پێكهاتەی بەڕێوەبەریی خۆسەر نامێنێت. مەحمود بەرخودان، لە دیدارێكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (توركیا گەزەتێسی) توركی ڕایشیگەیاند: تاكو ئێستا 10 هەزار شەڕڤانمان تێكەڵی سوپای سووریا بوون، ڕەنگە ئەم ژمارەیە بگاتە 12 هەزار”. ئەو وتوشیەتی: ئەو دەنگۆیانەی دەگوترا سوپایەكی 70 بۆ 100 هەزار كەسیمان هەیە، ڕاست نەبوون. هەر لەو میانەیەدا، بەرخودان ئاماژەی بەوە دا كە كێشەكانی تێكەڵبوون لەگەڵ سوپا و حكومەتی سووریا بە ڕێژەی 99% چارەسەر كراون و لە ڕووی تیۆرییەوە كۆتایی هاتووە و تەنیا هەندێك وردەكاری ماوە وەك دۆسیەی (یەپەژە) و شەڕڤانانی خەڵكی توركیا ماون كە ئەوانیش چارەسەر دەبن. ڕایشیگەیاند: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەڵوەشاندنەوەی یەپەگە ـ هەسەدە ڕادەگەیەنین، بەڕێوەبەریی خۆسەریش نامێنێت. چەكەكانمان ناشت و گەڕانەوە نییە، لە چوارچێوەی یەك سوپا، یەك دەوڵەت، یەك ئاڵا و نیشتمانێكی هاوبەشدا سوریای نوێ بنیاد دەنێینەوە. ئەو فەرماندەیەی هەسەدە وتیشی: داوای دەوڵەتی جیاوازی (كوردستان)مان نەكردووە، هیچ كاتێك نەمانوتووە لە سوریا دەوڵەتێكی جیاواز دادەمەزرێنین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 95 Today: 1,105 📊 Click Here