ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: هەوڵەكان بۆ ئامادەكردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی داهاتوو بەردەوامە و هەوڵیش دەدرێت داهات ڕێك بخرێتەوە و زیاد بكرێت بۆ ئەوەی تەنیا پشت بە داهاتی نەوت نەبەسترێت. ئەو وتیشی: تائێستا هیچ گفتوگۆیەك لە نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو بەڕێوە نەچووە.
