خوێندراوەتەوە: (36)

لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەنجامەكانی یەكەمین توێژینەوەی نیشتمانی بۆ دیاریكردنی ڕێژەی بەبیابانبوون لە چەند ناوچەیەكی عێراق ئاشكرا دەكرێت. بەسام كەنعان، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی بیابانبوون، ڕایگەیاند: تا ئێستا هیچ ئامارێكی ورد لەسەر ڕێژەی بەبیابانبوون لە عێراق لەبەردەستدا نییە و ئەو داتایانەی پێشتر بڵاوكراونەتەوە زانستی نین. كەنعان ڕاشیگەیاند: حكومەتی فیدراڵ لە ڕێگەی لێژنەیەكی پسپۆڕەوە كە وەزارەتەكانی كشتوكاڵ، سەرچاوەكانی ئاوی و ژینگە لەخۆ دەگرێت، میكانیزمێكی نوێی بۆ هەژماركردنی زەوییەكان پەیڕەو كردووە، لە قۆناغی یەكەمدا كار لەسەر قەزاكانی ناسریە، سوێرە و تەلەعفەر لە پارێزگاكانی ناسرە، زیقار و واست كراوە، تێیدا داتا زانستییەكان كۆ كراونەتەوە و بەمزووانە بڵاو دەكرێنەوە تاكو ڕاستی بارودۆخەكە دیاری بكرێت. بەرپرسەكەی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق جەختیشی كردەوە “هیچ ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتی ئامارێكی وردی پێشكەش نەكردووە، بۆیە ئەم هەنگاوە نوێیەی حكومەت گرنگییەكی زۆری هەیە”، وتیشی: بڕیارە دوای تەواوبوونی ئەم سێ قەزایە، كارەكان فراوان بكرێن بۆ تەواوی پارێزگاكانی دیكە، بەتایبەت ئەو ناوچانەی بەدەست زۆربوونی ڕێژەی لم و وشكەساڵییەوە دەناڵێنن و پێویستیان بە چارەسەری خێرا هەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 182 Today: 1,343 📊 Click Here