خوێندراوەتەوە: (785)

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەهۆی مەترسیی هەڕەشەکانی ئێرانەوە، چەند فڕۆکەیەکی لە بنکەی میڵدنهۆڵی بەریتانیا کێشایەوە و ئاستی ڕێوشوێنە ئەمنییەکانیشی لە دوو بنکەی سەربازیی ئەو وڵاتەدا بۆ پلەی چوارەم بەرز کردەوە. ڕۆژنامەی «وۆڵ ستریت جۆرناڵ» لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە، ڕۆژی دووشەممە واشنتن لە کاردانەوەی هەڕەشەکانی ئێراندا، ئاستی ئامادەباشی و ڕێکارە ئەمنییەکانی لە هەردوو بنکەی «میڵدنهۆڵ» و «لەیکنهیس» لە بەریتانیا بۆ پلەی چوارەم بەرز کردووەتەوە. هاوکات سروشت و چۆنیەتیی ئەو مەترسی و هەڕەشانەی ڕووبەڕووی بنکەی میڵدنهۆڵ بوونەتەوە، تا ئێستاش لەنێوان بەرپرسانی ئەمریکادا جێگەی گفتوگۆ و تاوتوێکردنە. بەپێی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، ڕێوشوێنە خۆپارێزییەکان گواستنەوەی فڕۆکەکانیشی گرتووەتەوە؛ بە شێوازێک کە لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممەدا، ئاراستەی دوو فڕۆکەی سووتەمەنیپێدەری ئەمریکی کە لە بنکەی میڵدنهۆڵ جێگیر بووبوون، بەرەو ئەڵمانیا گۆڕدرا. دواتریش لە هەمان ڕۆژدا، ژمارەیەک فڕۆکەی دیکەی نێو بنکەکە بەرەو خاکی ئەڵمانیا و چەند پێگەیەکی دیکە گوازرانەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 68 Today: 2,532 📊 Click Here