خوێندراوەتەوە: (452)

ڕێباز عەوڵا مستەفا – ڕۆژنامەنووس

پەرلەمان یەکێکە لە دامەزراوە گرنگەکانی هەر سیستەمێکی دیموکراتی  چونکە نوێنەرایەتیی گەل دەکات و ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانی هەیە. بەلام  لە هەرێمی کوردستاندا کاراکردنەوەی پەرلەمان لە دۆخێکی سیاسی و کۆمەلایەتیی ئاڵۆزدا دەتوانێت ببێتە هۆی زیادبوونی ناکۆکی و دابەشبوونی سیاسی وەکو ئەوەی ئیستا دەگوزەرێت لەنێوان دەستەلاتی پارتی و یەکێتی ئەگەر بنەماکانی یەکڕیزی و هاوبەشی لەبەرچاو نەگرن دوو زۆنەکەی سەوز و زەرد لە یەکتری دەترازێن خەرکیە وای لێدێت ئەبێت بەفیزە سەردانی هەولێر و سلێمانی بکەیت بەداخەوە

یەکەم ـ ئەگەر پەرلەمان بە شێوەیەکی حیزبی و دوور لە بەرژەوەندیی گشتی کار بکات دەکرێت ناکۆکییە سیاسییەکان زیاتر بکات کاتێک هەر حیزبێک تەنها بیر لە بەرژەوەندیی خۆی بکاتەوە بڕیارەکان لەبری ئەوەی خزمەتی هاووڵاتیان بکەن دەبنە ئامرازی ملمـلانێی سیاسی.

دووەم ـ جیاوازییە سیاسی و ئیدارییەکان لەنێوان ناوچەکانی کوردستان دەتوانن کاریگەریی نەرێنی لەسەر یەکڕیزیی هەرێم دابنێن  ئەگەر پەرلەمان نەیتوانێت ڕێککەوتن و هاوئاهەنگی لەنێوان لایەنە سیاسییەکان دروست بکات ئەوا ئەگەری فراوانبوونی دابەشبوونی سیاسی و ئیداری زیاتر دەبێت لەناوچەکە بەگشتی پەراوێزی فراون دروست دەبێ

سێیەم ـ  کاراکردنەوەی پەرلەمان بەبێ گفتوگۆ و ڕێککەوتنی نێوان هێزە سیاسییەکان دەتوانێت ببێتە هۆی دروستبوونی قەیرانی نوێ چونکە پەرلەمان دەبێت شوێنی چارەسەرکردنی کێشەکان  نەک شوێنی زیادکردنی ناکۆکی و دووبەرەکی وە کرینی ئەندام پەرلەمان لەیەکتری ، چونکە ئەم مامەڵەیە دورە لە یاسای پەرلەمان…

ئەنجام:

لە کۆتاییدا دەتوانین بڵێین کاراکردنەوەی پەرلەمان ئەگەر لەسەر بنەمای دابەشکاریی حیزبی و بەرژەوەندیی تایبەتی بێت ئەوا دەتوانێت ناکۆکی و دابەشبوونی سیاسی لە کوردستاندا زیاتر بکات.  وەکو ئەوەی پارتی کردی بەرامبەر یەکێتی و بەلایەنەکانی تر . بەلام ئەگەر لەسەر بنەمای یەکڕیزی دادپەروەری گفتوگۆ و بەرژەوەندیی گشتی کاریان کردبایە ئەوا ئەوە تەشەنوجە سیاسیە خراپە رووی نەدەدا چونکە ئیستا سەنگەری زۆر بەهێزیان لەیەکتری گردوە پارتی و یەکێتی لە لێواری پێکدادانی هێزدان بەداخەوە کە تۆخەکە زۆر لەمەترسیدایە . بۆیە من دەلێم گشت لایەنە سیاسیەکان  دەتوانن پەرلەمان بکەنە هۆی بەهێزکردنی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بۆیە گرنگ ئەوە نییە تەنها پەرلەمان کار بکاتەوە وەکو حیزبی پارتی ئەوەی لەچەند رۆژی ڕابردوو بینیمان کارێکی زۆر خراپ بوو لە پرۆسەی سایسی لە هەرێمەکەماندا .دۆخەکە باری سەرشانی هاولاتیانی گرانترکردووە…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 147 Today: 1,072 📊 Click Here