خوێندراوەتەوە: (568)

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕایگەیاند وەڵامێکی توندی ئەو هێرشانە دەدەنەوە کە کرابوونە سەر دوو بنکەی ئاسمانی بەکارهێنراو لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە ئوردون. ترامپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی “فۆکس نیوز” ڕایگەیاند، بە توندی لێیان دەدەین و وەڵاممان دەبێت. “هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکا سەرجەم مووشەکە بالیستییەکانی ئێرانیان خستوةتة خوارةوة، جگە لە یەک مووشەک. سەرۆکی ئەمریکا جەختیشی کردەوە کە سزاکانی وڵاتەکەی” ئەنجامی باشیان هەبووە “و بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئێران” دەیەوێت بێتە سەر مێزی گفتوگۆ “. لەبەرانبەردا، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند بەردەوامبوونی جەنگ لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان نە لە بەرژەوەندی وڵاتەکەیدایە و نە لە بەرژەوەندی ناوچەکەدا، و جەختی کردەوە ئێران هێشتا بەدوای چارەسەری گفتوگۆدا دەگەڕێت بۆ ناکۆکییەکانی لەگەڵ واشنتن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 83 Today: 2,246 📊 Click Here