خوێندراوەتەوە: (292)

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەشداری لە لووتکەی ناتۆ گەیشتە شاری ئەنقەرە و ئامانجی سەرەکیی دیدارەکەش زیادکردنی بودجەی بەرگریی وڵاتانی ئەوروپایە. دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا و ‎٣٢‎ سەرکردەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی ناتۆ لە کۆشکی کۆماری لە ئەنقەرە کۆدەبنەوە، کە تێیدا جەخت لەسەر بەهێزکردنی تواناکانی بەرگری و واژۆکردنی گرێبەستی گەورەی کڕینی چەک دەکرێتەوە. مارک ڕوتە سکرتێری گشتیی ناتۆ ڕایگەیاند وڵاتانی ئەوروپا بەڵێنەکانیان بۆ زیادکردنی بودجەی سەربازی جێبەجێ دەکەن و لە ساڵانی ‎٢٠٢٥‎ و ‎٢٠٢٦‎دا بڕی ‎٢٥٨‎ ملیار دۆلار وەبەرهێنانی زیادە لە کەرتی بەرگریدا دەکەن. ئەم هەوڵانە لەژێر فشاری چڕی واشنتن ئەنجام دەدرێن بۆ گەیشتن بە هاوسەنگییەکی زیاتر لە دابەشکردنی ئەرکەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ڕووسیا و پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵگەکانیان. ئەندامانی ناتۆ لەم لووتکەیەدا پلانەکانیان بۆ گەیشتن بە ئامانجی کۆتایی کە تەرخانکردنی ‎٥‎٪ـی داهاتی ناوخۆییە بۆ بەرگری ئاشکرا دەکەن، بەتایبەتی کە ئێستا وڵاتانی ئەوروپا و کەنەدا نزیکەی ‎٤‎٪ـی داهاتیان بۆ ئەم مەبەستە تەرخان کردووە. ئەم کرانەوەیە دوای ئەوە دێت کە ساڵی ڕابردوو لەژێر فشاری دۆناڵد ترامپدا، وڵاتانی ئەندام پابەند بوون تا ساڵی ‎٢٠٣٥‎ بودجەی ئەمنی و بەرگرییان بۆ ‎٥‎٪ بەرز بکەنەوە. هاوکات ئەم هەوڵانە وەک هەنگاوێک بۆ ڕازیکردنی واشنتن دەبینرێن، بەتایبەتی دوای ئەوەی دۆناڵد ترامپ تووڕەیی خۆی بەرانبەر هەڵوێستی ئەوروپا لە جەنگی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران نیشان دابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 69 Today: 200 📊 Click Here