پهیام دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند واشنتن چاو بە ژمارەی هێزەکانیدا لە ئەڵمانیا دەخشێنێتەوە و بەم نزیکانە بڕیاری کەمکردنەوەیان دەدات، ئەمەش دوای ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوو وڵات سەبارەت بە جەنگی ئێران دێت. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردەوە، وڵاتەکەی خەریکی لێکۆڵینەوە و پێداچوونەوەیە بۆ ئەگەری کەمکردنەوەی ژمارەی سەربازەکانی لە ئەڵمانیا، ئاماژەی بەوەش کرد کە لە ماوەیەکی کورتدا بڕیاری کۆتایی لەو بارەیەوە دەدەن. ئەم لێدوانانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە ناکۆکییەکانی نێوان واشنتن و بەرلین لەسەر دۆسیەی ئێران ڕوو لە هەڵکشانە. لەو چوارچێوەیەشدا، فریدریش مێرتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، ڕەخنەی توندی لە شێوازی مامەڵەکردنی ئەمریکا لەگەڵ ململانێکان گرت و ڕایگەیاند دانوستانکارانی ئەمریکی لەلایەن سەرکردایەتی ئێرانەوە “سوکایەتییان پێ دەکرێت”، بەتایبەت کە گفتوگۆکان بەردەوامن و هیچ ئاسۆیەکی ڕوونیش بۆ کۆتاییهاتنی جەنگەکە لە ئارادا نییە.
