خوێندراوەتەوە: (1.0K)

سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت كە ئێران ڕەزامەندی لەسەر زۆربەی خاڵەكانی پلانی واشنتن نیشانداوە و گۆڕانكاری لە سیاسەتەكانیدا دەركەوتووە، ئەمەش ئەگەری واژۆكردنی ڕێككەوتنێكی نوێی لە هەفتەی داهاتوودا هێناوەتە ئاراوە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە كرد، كە كۆبوونەوە و گفتوگۆكانیان لەگەڵ لایەنی ئێرانی بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ئەنجامی زۆر باشی هەبووە. جەختی لەوەش كردەوە، ئێران ڕەزامەندی لەسەر زۆربەی ئەو ((15)) خاڵە نیشانداوە كە ئیدارەكەی پێشكەشی كردوون. هەروەها سەرۆكی ئەمریكا گەشبینی خۆی نیشاندا و ڕایگەیاند، ئەگەری هەیە هەفتەی داهاتوو ڕێككەوتنێك واژۆ بكرێت. هەروەها وتیشی ئێستا مامەڵە لەگەڵ گرووپێكی نوێ لەناو ئێراندا دەكەن، كە بە ژیرییەوە ڕەفتار دەكەن و وەك “سیستمێكی نوێ” وەسفی كردن، لەگەڵ ئەوەشدا تڕەمپ وتی بژاردەی سەربازی هێشتا لەسەر مێزە ئەگەر بێت و بارودۆخەكە پێویست بكات.

سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئێران بڕیاری داوە ((20)) كەشتیی نەوت ڕادەستی ئەمریكا بكات و بڕیارە لە سبەینێوە پرۆسەی ناردنیان دەستپێبكات. ئەم هەنگاوە وەك نیشانەیەكی كرداری بۆ باشبوونی پەیوەندییەكان و سەركەوتنی دانوستانەكان لەقەڵەم دەدرێت، كە ترەمپ بە “ئەنجامی زۆر باش” ناوی برد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 124 Today: 2,424 📊 Click Here