خوێندراوەتەوە: (1.3K)

تۆم باراک ڕایگەیاند، ئەمەریکا پشتگیری لە هەرێمێکی بەهێز و یەکگرتوو دەکات کە ڕەنگدانەوەی هەمەڕەنگیی هەرێمەکە بێت و یەکڕیزیی بەردەوام لە ڕێگەی دەسەڵاتپێدان و دابەشکردنی دەسەڵاتەکان بەدی دێت. تۆم باراک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق و سووریا لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردەوە و وتی لەگەڵ دەرباز ڕەسول، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و ئەحمەد موفتی، جێگری وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم، گفتوگۆمان کرد لەسەر داهاتووی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا پشتگیری لە هەرێمێکی بەهێز دەکات. تۆم باراک، ڕایگەیاند ئەمەریکا پشتگیری لە هەرێمێکی بەهێز و یەکگرتوو دەکات کە ڕەنگدانەوەی هەمەڕەنگیی هەرێمەکە بێت. هاوکات، نێردە ئەمریکیەکە ئەوەشی ئەوت یەکڕیزیی بەردەوام تەنها لە ڕێگەی دابەشکردنی دەسەڵاتەکان و بەهێزکردنی حکومەتی خۆجێی و دامەزراوەکان و پەرەپێدانی شەفافییەتێکی زیاترەوە بەدی دێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 68 Today: 2,532 📊 Click Here