ڕێژەی جیاكاریی و هێرشكردن و دەستدرێژی كردنە سەر موسڵمانان لە ئەڵمانیا بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە، نزیكەی نیوەی موسڵمانان لەنێو شوێنەكانی كاركردن ڕووبەڕووی جیاكاریی بوونەتەوە. تۆڕی كلایم بڵاویكردەوە زۆرێك لە حاڵەتەكانی هێرش و جیاكاری بەرامبەر موسڵمانان لە ئەڵمانیا باس نەكراوە و ڕانەگەیەنراوە بەهۆی ئەوەی كەسانی زەرەرمەندبوو متمانەیان بە دەسەڵات و پۆلیس و حكومەت نەماوە.
