خوێندراوەتەوە: (21)

جەعفەر شێخ مستەفا رایگەیاند، لەمەودوا هیچ هێزێکی حیزبی
نامێنێت و هەر چەکدارێک لە دەرەوەی یاسا و رێنماییەکانی وەزارەت بێت، وەک
“میلیشیا” و “بەکرێگیراو” هەژمار دەکرێت.

جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی “روداو” ئاماژەی بەوەکرد،” کاری
حیزبی لەناو هێزی پێشمەرگەدا بە تەواوی قەدەغەیە و نابێت چەکدار بۆ ململانێی سیاسی
بەکاربهێنرێت “.

ئەوەشیخستەڕوو، لەمەودوا پێشمەرگە یەک بودجە، یەک یەکەی
ژمێریاری و جلوبەرگی یەکپۆش دەبێت.

جەعفەر شێخ مستەفا وتیشی،” دەبێت پشت بە خۆمان
ببەستین، چونکە ئەو هێزانەی هاوپەیمانان تاوەکو کۆتایی دنیا لێرە نامێننەوە بۆ
ئەوەی ئێمە بپارێزن “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 209 Today: 2,093 📊 Click Here