وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی زانكۆلاینی ڕاگەیاند كە ئەمساڵ 37966 دەرچووی بەشی وێژەیی و زانستی لە زانكۆكان وەرگیراون. ڕاشیگەیاند: دەرچووانی ئەمساڵ لەسەدا 99یان لە زانكۆكان وەرگیراون. لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا، بەڕێوەبەری گشتیی خوێندن و پلاندانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ڕایگەیاند: پلانی زانكۆكان 65 هەزار و 324 كورسی خوێندن بووە. ئەو وتیشی: پێشكەشكارانی زانكۆلاین 39 هەزار و 950 كەس بووە، 32هەزار و 739 دەرچوو لە دەرچوانی ئەمساڵ بوونە و 7 هەزار و 211 كەیش لە دەرچوانی ساڵی ڕابردوو بوون. وتیشی: لەو ڕێژەیەش 37966 قوتابی دەرچووی بەشی وێژەیی و زانستی بوونە كە لە زانكۆكان وەرگیراون.
