خوێندراوەتەوە: (18)

هونەرمەندی دیاری شێوەکاری کورد، دلڤین فازڵ
موسلیم عەلی بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە لەکاتی مانەوەی لەتورکیا کۆچی دوایی کرد، ناوەندە
کولتوریی‌و هونەرییەکانی کوردستان هاوخەمی خۆیان بۆ کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە دەرده‌بڕن
کە بەهۆی ڕوداوەکەوە گیانی لەدەستدا.

به‌گوێره‌ى سەرچاوە نزیک لهدلڤین، ئەو هونەرمەندە
کۆچکردوە لەکاتی هاتوچۆکردنیدا لەناوخاکی تورکیادا، توشی ڕوداوێکی سه‌ختى هاتوچۆ
بوەو دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، چەند زانیارییەکیش باس لهوهدهكهن، ته‌رمه‌كه‌ى
بۆ ڕۆژئاواى كوردستان ده‌گوازرێته‌وه‌و له‌مه‌راسیمێكى شایسته‌دا به‌خاكده‌سپێردرێت.

هونەرمەندی کۆچکردوو دلڤین عەلی، خەڵکی شاری
سەرێکانیە لەڕۆژئاواى كوردستان، پەیوەندییەکی توندوتۆڵو پێگەیەکی کۆمەڵایەتی‌و
کولتوری فراوانی لەگەڵ خەڵکی شاری کۆبانێ‌و ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژئاوای کوردستاندا
هەبوو.

ئه‌و هونه‌رمه‌نده بەشێوازە هونەرییە ناوازەکەی
ناسراوه کە تێیدا تێکەڵاویەکی لەنێوان قوتابخانە شێوەکارییە هاوچەرخەکانو واقیعی
مرۆڤایەتیدا دروستدەکرد.

کەلەپوری فۆلکلۆرییو کولتوری کوردی، پشکی شێری
لەبەرهەمە هونەرییەکانیدا هەبوو، چونکە لەڕێگەی تابلۆکانیەوە هەوڵی دەدا ناسنامە،
ئازار‌و هیواکانی گەلی کورد بەدۆکیۆمێنت بکات، هاوکات جوانییەکانی سروشت‌و جلی ڕەسەنی
کوردی بەشێوازێکی ڕەنگاڵەیی بێوێنە دەردەخست.

دلڤین بەشداریی لەچەندین پێشانگه‌ی هونەری
ناوخۆیی‌و هاوبەشدا کردوە، هەروەها چالاکییەکانی گەیشتبونە وڵاتانی ئەوروپاش، کە لەوێدا
بەپێشاندانی پێشانگه‌ی تاکەکەسی ناوازە گۆڕەپانی هونەریی دەوڵەمەند کردبوو؛ لەدیارترینیان
دوەم پێشانگای تاکەکەسی بوو کە لەشاری بۆخومی ئەڵمانیا سازیکردو لەلایەن ڕەوەندی
کوردی‌و خولیایانی هونەری شێوەکارییەوە پێشوازییەکی بەرفراوانی لێ‌کرا.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 162 Today: 2,053 📊 Click Here