خوێندراوەتەوە: (1.3K)

هێڵی ئاسمانیی عێراق ڕایگەیاند: ڕۆژی دووشەممە یەكەمین گەشتی گەڕانەوەی حاجیان بۆ وڵات دەستپێدەكات،گەڕانەوەى یەکەم کاروانى حاجییانى هەرێمیش دەکەوێتە پێنجشەممەوە. بەپێی ڕاگەیەنراوێكی فەڕمی، ئەم هەنگاوە لە ژێر سەرپەرشتی وەزیری گواستنەوەدا ئەنجام دەدرێت و بڕیارە یەكەم گەشت، بۆ گواستنەوەی حاجیان لە عەرەبستانی سعوودیەوە بۆ ناوخۆی عێراق ڕۆژی دووشەممە، سەرەتای مانگی شەش ئەنجام بدرێت. لەوبارەوە، مەناف عەبدولمونعەم، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق ڕایگەیاند: گەشتەكان لە مەدینە، جیدە و تائیفەوە بۆ سەرجەم فڕۆكەخانەكانی عێراق دەبن، بۆ ئەم مەبەستەش فڕۆكەی جۆراوجۆر تەرخان كراون. ئەو وتیشی: ئەم پلانە بە ئامانجی دابینكردنی گەشتێكی ئارام و ڕێكخراو بۆ میوانانی ماڵی خودا ئامادە كراوە تاكو بێ هیچ گرفتێك و لە كاتی گونجاودا بگەڕێنەوە. كۆی گشتی ئەو حاجیانەشی لە ڕێگەی هێڵی نیشتمانییەوە دەگەڕێنەوە نزیكەی 23 هەزار حاجی دەبن. پێشتریش وتەبێژی فەڕمی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان ئەوەی ڕاگەیاند كە ڕۆژی پێنجشەممە چواری مانگی شەش یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێمی كوردستان كە ژمارەیان هەزار و 27 كەسە لە ڕێی فڕۆكەخانەی هەولێرەوە، دەگەڕێنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 210 Today: 1,741 📊 Click Here