خوێندراوەتەوە: (1.2K)

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بەناوی ئەرسەلان خانی لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان (بەندیخانەی دیزڵ‌ئاوا) جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بەناوی ئەرسەلان خانی لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان (دیزڵ‌ئاوا) جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

هاوکات هەواڵی جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بەناوی قاسم سەجادی، تەمەن ۲۷ ساڵ و خەڵکی کرماشان لە هەمان بەندیخانە ڕاگەیەندرا.

قاسم سەجادی چوار ساڵ پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
ئ.ه

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 87 Today: 1,893 📊 Click Here