خوێندراوەتەوە: (58)

تیمی پارێزەرانی عەبدوللەتیف ئەحمەد مسته‌فا مامۆستای زانکۆی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی فەرمیی بۆ ڕای گشتیی‌و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاوکردەوەو تێیدا ڕەخنەی توند لەڕێکارەکانی ئەو لیژنە لێکۆڵینەوەیە دەگرێت کە لەسەر کەیسی موکلەکەیان پێکهێنرابوو، ده‌شڵێت، “بڕیاری دورخستنەوەی د.عه‌بدولـله‌تیف لەزانکۆ نایاساییەو تانەی لێدەدەین”.

پارێزەران عه‌تا عوسمان‌و ئارام ڕه‌زا بریکارانی یاسایی د.عه‌بدولـله‌تیف ئه‌حمه‌د مسته‌فا (عەبدوللەتیف سه‌له‌فى) ڕونکردنەوەیهكیان بۆ ڕاى گشتیى بڵاوكردوه‌ته‌وه له‌وه‌ڵامى نوسراوه‌كه‌ى وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى زانكۆى سلێمانى.

لهڕونكردنهوهكهدا نوسیویانه، “ئەو لیژنە لێکۆڵینەوەیەی لەسەر بەڕێز د.عه‌بدولـله‌تیف ئه‌حمه‌د پێکهێنراوە، پێشێلکاریی یاسایی گەورەی بەرامبەر بەو کەیسە کردوە، بۆیە بەفەرمی ڕایدەگەیەنین، موهکیلەکەمان بەبڕوای تەواوی خۆیەوە، تانە لەبڕیارەکەی وەزیری خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی دەدات سەبارەت بەسزادانی بەدورخستنەوەی (عزل ـ دورخستنه‌وه‌ى هه‌میشه‌یى) لەوەزیفە”.

تیمه یاساییەکە جەختیكردوه‌ته‌وه، “بڕیاری سزادانەکە بەتەواوی نایاساییەو د.عه‌بدولـله‌تیف بەهیچ شێوەیەک دان بەو تۆمەتە ناڕاستانەدا نانێت کە بۆی دروستکراون، بەهیچ جۆرێکیش واز لەمافی یاسایی خۆی ناهێنێت‌و پەنا بۆ دادگا دەبات، چونکە دادگا بەتاکە شوێنی بێلایەن‌و ڕاستەقینە دەزانین بۆ یەکلاکردنەوەی کۆتایی ئەم دۆسیەیە”.

لەکۆتایی ڕونکردنەوەکەدا، پارێزەرانی د.عه‌بدولـله‌تیف ئه‌حمه‌د داوایان لەسەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن کردوه، بەوردیی، پیشەییانەو بابەتیانە لەو دۆسیەیە بڕوانن‌و تکایان کردوه، لەپێناو ڕێزگرتن لەیاسا، لەدەرکردنی هەر بڕیارێکی پێشوەختە دوربکەونەوەو ڕێگەبدەن دادگا ڕێڕەوی یاسایی خۆی، وەک خۆی وەربگرێت.

ئه‌و ڕونكردنهوهیهش له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، دۆسیەی لێکۆڵینەوە لەسەر د. عەبدوللەتیف ئەحمەد مستەفا (عەبدوللەتیف سەلەفی) مامۆستای زانکۆ‌و ڕێبەری لایەنی سەلەفی لەهەرێمی کوردستان، بەتەواوی گەیشتە کۆتایی‌و وەزیری خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی-ش بڕیاری کۆتایی‌و یەکلاکەرەوەی لەوبارەیەوە ڕاگه‌یاند، به‌گوێره‌ى بڕیاره‌كه، د. ئارام محه‌مه‌د قادر ڕاپۆرتی کۆتایی لیژنەی لێکۆڵینەوەی سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی پەسەندکردو سزای عەزلکردن (دورخستنەوەی هەمیشەیی) بەسەر ناوبراودا سەپاند.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 100 Today: 2,417 📊 Click Here