د.رەعد رەفعەت لەنوسینێكدا وردەكاری بڕیاردانی ئەنجومەنی دەوڵەت لەسەر داهاتی نانەوتی هەرێم دەخاتەڕو دەڵێت،”ئەگەر بڕیارەکە لەبەرژەوەندی حکومەتی هەرێم نەبێت، ئەوا پێوەی پابەند نابێت و ئەوەش ئاشكرادەكات، لەوانەیە لەئەگەری ناڕەزایی هەرێم پرسەکە بنێردرێ بۆ دادگای فیدڕاڵی بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی”.
دەشلێت،” كۆبونەوەی (ئەنجومەنی دەوڵەت) تایبەت بەپرسی (داهاتە نانەوتییەكانی هەرێمی كوردستان) كۆتایی هات و، ئەنجومەنەكە ئێستا سەرقاڵی نوسینەوەی بۆچونی خۆیەتی سەبارەت بەناكۆكی هەولێرو بەغداد”.
ئەوەش ڕوندەكاتەوە، كەئەنجومەنی دەوڵەت لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆچونی خۆی لەبارەی داهاتە نانەوتییەكانی هەرێم دەردەبڕێت و، بەنوسراو ئەم بۆچونە ئاڕاستەی حكومەتی فیدراڵ دەكاتەوە، چونكە لە بنەڕەتەوە لەسەر داوای حكومەتی فیدراڵ ئەم بۆچونە دەخاتەڕوو”.
لەدرێژەی نوسینەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، بڕیارە لەنوسراوەكەیدا، ئەنجومەنی دەوڵەت بەوردی دیاری بكات كام لەداهاتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشكی حكومەتی فیدراڵی تێدایەو پشكەكە چەندە”.
د.رعد سەبارەت بە بۆچونی حكومەتی هەرێم لەبارەی بڕیارەكەی ئەنجومەنی دەوڵەتەوە، دەڵێت،” حکومەتی هەرێم بەنیازە ئەگەر بڕیارەکە لەبەرژەوەندی ئەوان بوو، پێشوازی لێبکات وبیکاتە بنەمایەک بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکانی لەگەڵ بەغدا و داوا لەحکومەتی سودانی دەکات پابەند بێت بەبڕیارەکە، بەڵام ئەگەر بڕیارەکە لەبەرژەوەندی حکومەتی هەرێم نەبێت، ئەوا پێوەی پابەند نابێت و دەڵێ بڕیارەکە بۆ ئێمە پابەندکەر نیە، چونکە ئێمە احتکاممان نەکردوە بۆ ئەنجومەنەکە”.
ئەوەش ئاشكرادەكات، لەوانەیە لەئەگەری ناڕەزایی هەرێم پرسەکە بنێردرێ بۆ دادگای فیدڕاڵی بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی”.
لەدرێژەی نوسینەكەیدا پێشی وایە، بۆچونی (ئەنجومەنی دەوڵەت) هەرچییەك بێت، دەبێت حكومەتی فیدراڵ پێوەی پابەند بێت، بەڵام هێشتا دیار نییە ئاخۆ دوای ناردنی بۆچونی ئەنجومەنی دەوڵەت، كۆبونەوەی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەم پرسە رێكدەخرێت یاخود لە كۆبونەوەی ئاسایداو لەسێ شەممەی ئایندە حكومەت بڕیاری خۆی یەكلادەكاتەوە”.
شایانی باسە، لیژنە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ دوای چەندین گەڕ لە دانوستان نەگەیشتنە رێككەوتن لەسەر داهاتە نانەوتییەكان، بەناچاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران لە كۆبونەوەی 16ی ئەم مانگەی حوكمەتدا بڕیاریدا لەسەر ئەوەی بۆ یەكلاكردنەوەی ئەم پرسە پەنا بۆ (ئەنجومەنی دەوڵەت) ببات.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
