خوێندراوەتەوە: (314)

لە دوای هەر دوو پارێزگای دهۆك و هەولێر، ئەمڕۆ، شەممە پڕۆسەی وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی جووتیاران لە پارێزگای سلێمانییش دەستی پێكرد. بەگشتی بۆ هەرێمی كوردستان 400 هەزار تەن گەنم لەسەر ئاستی چوار پارێزگاكە وەردەگیرێت و لەو بڕەش 150 هەزار و 209 تەنی بەر سلێمانی دەكەوێت و لەسەر ئاستی هەرێم لە پلەی یەكەمدا دێت و لە ڕێگەی پێنج سایلۆ و بنكەیەكەوە گەنم وەردەگیرێت. بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی بازرگانی، وەرگرتنی گەنمەكە بەسەر دوو جۆر نرخی جیاوازدا (700 هەزار و 500 هەزار دینار بۆ هەر تەنێك) پۆلێن كراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 178 Today: 1,251 📊 Click Here