خوێندراوەتەوە: (218)

بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، پێشانگەی كتێبخانە و ناوەندە كوردییەكان درێژ كرایەوە، سەرپەرشتیاری پێشانگاكەش دەڵێ: لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 30 هەزار كتێب فرۆشراون. سەرپەرشتیاری یەكەم پێشانگەی كتێبخانە و ناوەندە كوردییەكانی بواری چاپەمەنی بە ی ڕاگەیاند: بەهۆی دابەشكردنی مووچە و خواستی زۆری خوێنەران بۆ پێشانگاكە، بڕیاریان داوە بۆ ماوەی 72 كاتژمێر ماوەی پێشانگاكە درێژ بكەنەوە. یەكێك لە خانەكانی پێشانگاكە خانەی ڕەنێوە كە تایبەت بە كتێب و نوسینەكانی مامۆستا عەلی باپیر نووسەر و ڕۆشنبیری هەرێمی كوردستان و ناوچەكە. پێشانگای كوردییەكە ڕۆژانە لە كاتژمێر یانزەی بەیانییەوە بۆ یانزەی شەو لە فاملی مۆڵ پێشوازی لە خوێنەرانی دەكات و بەردەوام لەلایەن 40 خانەی كوردییەوە هەزاران ناونیشان بە زمانە جیاوازەكان نمایش دەكەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 131 Today: 904 📊 Click Here