خوێندراوەتەوە: (1.5K)

پهیام لە ئەنجامی شەڕێکی عەشائەری لە قەزای فەهود لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای زیقار، کە بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە ڕوویدا، دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو. میدیا عێراقییهكان بڵاویان كردهوهد کە ناکۆکییەکە سەرەتا لەسەر بەیەکدادانی ماتۆڕێكی سێ تایە و ئۆتۆمبێلێك دروستبووە و دواتر بۆ شەڕی چەکداری و بەکارهێنانی چەکی سووک و ناوەند سەری کێشاوە. بەپێی سەرچاوەکە، یەکێک لە کوژراوەکان کارمەندی هێزە ئەمنییەکانە و کەسی سێیەمیش بە پلەی جیاواز بریندار بووە. لە دوای ڕووداوەکە، هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنی شەڕەکە و بە بەکارهێنانی هێز کۆنترۆڵی بارودۆخەکەیان کرد. هاوكات تەرمی دوو کوژراوەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کران و بریندارەکەش بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ئاڕاستەی نزیکترین بنکەی تەندروستی کرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 25 Today: 100 📊 Click Here