خوێندراوەتەوە: (957)

وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حكومەتی هەرێم دەڵێت، تەواوی پابەندییەکانی خۆیان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت جێبەجێکردوەو ئاشكرایكرد، یەک کۆمپانیای بیانی تاكو ئێستا ئەو ڕێکەوتنەی واژوو نەکردوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، تەواوی پابەندییەکانی خۆیان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت جێبەجێکردوەو واژۆی بەسەرجەم کۆمپانیاکانی ناوخۆ‌و بیانی کردوە”.

ئاشكراشيدەكات كە یەک کۆمپانیای بیانی تاكو ئێستا ئەو ڕێکەوتنەی واژوو نەکردوەو دەڵێت،” ئەوەش کاریگەری نییە لەسەر ڕێکەوتنە سێ قۆڵییەکەی نێوان وەزارەتمان و کۆمپانیاکان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ”.

هەروەها ئەوەش باسكراوە، وەڵامی ڕەزامەندییەکانی وەزارەت و کۆمپانیاکان لە (23)ی ئەم مانگە بەنوسراوی فەرمی ناردویانەتە وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و دەشلێت،” چاوەڕوانین وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بو ئیمزاکردنی ڕێکەوتنەکە وەڵاممان بداتەوە، تاوەکو بەزوترین کات کۆمپانیای سۆمۆ دەست بەهەناردەکردنی نەوتی هەرێم بکات و بڕگەکانی ڕێکەوتنەکە جێبەجێ بکات”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 167 Today: 531 📊 Click Here