خوێندراوەتەوە: (251)

پهیام هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرکردایەتیی سعوودیە ڕایگەیاند هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی شاهانەی سعوودیە توانیویانە ڕێگری لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان (درۆن) بکەن کە هەوڵی دەدا بچێته ناو ئاسمانی مەککە. وتەبێژی هاوپەیمانیی عەرەبی، عەقید تورکی ئەلمالیکی، لە ڕێگەی لێدوانێکەوە لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی کۆمپانیای ئێکس (X)، ڕایگەیاند لە دەوروبەری کاتژمێر ١٨:٥٠دا، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی شاهانەی سعوودیە توانیویانە درۆنێک کە لەلایەن حووسییەکانەوە هەڵدرابوو، پێش ئەوەی بێتە ناو ئاسمانی قەدەغەکراوی مەککە، دەستنیشانی بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 109 Today: 903 📊 Click Here