خوێندراوەتەوە: (66)

ڕێژەى سەردانى هاوڵاتییانى ئێران بۆ تورکیا لە مانگی ڕابردوودا لە پلەى یەکەمدا بوون و سەردانى هاوڵاتییانى عێراقیش بۆ ئەو وڵاتە لەو ماوەیەدا زیادیکردووە. هاووڵاتیانی عێراق لە پلەی سێیەمدا بوون بۆ سەردانی توركیا لە مانگی ڕابردوودا و سەردانی عێراقیەكان بۆ توركیا سەدا هەشت زیادیكردووە بەراورد بە مانگی تەمووز. بەپێی داتای وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتیاری توركیا ، عێراق لە پلەی سێیەمی ئەو ڕەگەزنامە بیانیانەدا بوون لەماوەی مانگی ڕابردوودا سەردانی توركیایان كردووە و ژمارەی گەشتیارانی عێراقی لەو مانگەدا گەیشتووەتە 131 هەزار و 607 كەس. بەپێی داتاكان، ئێرانییەكان لە پلەی یەكەمدا بوون بۆ سەردانی توركیا لە مانگی ڕابردوودا و زیاتر لە 322 هەزار ئێرانی سەردانیان كردووە و پاشان سعودییەكان لە پلەی دووەمدا بوون بە زیاتر لە 191 هەزار كەس و پاشان عێراقیەكان لە پلەی سێیەمدا بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 101 Today: 1,650 📊 Click Here