ئەندامێكی خولی پێشووی پەڕلەمانی كوردستان دەڵێت: جگە لە داهاتی پڕۆژەی ڕووناكی و پاڵاوتنی 50 هەزار بەرمیلی نەوتی ڕۆژانەكەی بەغداد، حكومەتی ماوەبەسەرچوو مانگانە زیاتر لە 400 ملیار داهاتیشی هەیە. پەرلەمانتارەكەی خولی پێشووی پەڕلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتیدا بۆ ڕایشیگەیاند: بەشی هەرە زۆری داهاتی هەرێم ناچێتەوە وەزارەتیی دارایی و كەس نازانێت بۆ كوێ دەچێت. وتیشى “حکومەتى پارتى و یەکێتى هەموو شتێکى خراپى بەرانبەر بە هاوڵاتییان لێ چاوەڕواندەکرێت”.
