خوێندراوەتەوە: (25)

د. ڕێبوار کەریم پەرلەمانتارى عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بۆ تەواوکردنی مووچەی مانگی حەوت، پێویستی بە 3.35 ترلیۆن دیناری دیکە هەیە و تا ئێستا تەنها نیوەی پارەی پێویستی بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دابین کردووە. ئاماژەى بەوەشکرد، وەزارەتی دارایی عێراق بۆ مووچەی مانگی تەممووز پێویستی بە نزیکەی 8 ترلیۆن دینار هەیە. پەرلەمانتارەکەى عێراق ئەوەشى خستووەتەڕوو، لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەدا، وەزارەت تەنها بڕی 3 ترلیۆن و 100 ملیار دیناری لەبەردەست بووە و بەسەر چەند وەزارەتێکدا دابەشی کردووە، دوێنێش بڕی 1 ترلیۆن و 550 ملیار دینار ئامادەکراوە، بەڵام ئەم بڕە تەنها بۆ مووچەی خانەنشینان تەرخانکراوە. پرۆسەی دابەشکردنی مووچەى مانگى 7 لە عێراق لە ڕۆژی 28-07-2026ـەوە دەستیپێکردووە، بەڵام بەهۆی دابین نەکردنی تەواوی پارەی پێویست، هێشتا کورتهێنانێکی گەورە لە ئارادایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 181 Today: 1,051 📊 Click Here