خوێندراوەتەوە: (416)

شاندێكی باڵای سەربازیی عێراق بە مەبەستی بەهێزكردنی پاراستنی ئاسمانیی ژێرخانە نیشتمانییەكان گەیشتنە هەرێمی كوردستان و چەند كێڵگەیەكی ستراتیژیی نەوتیان لە هەولێر و دهۆك بەسەر كردەوە. شاندەكە سەربازیەكەی عێراق بە سەرۆكایەتیی فەریق ڕوكن سەعد عەلی حەربی یاریدەدەری سوپاسالاری عێراق هاتە هەولێر و لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم و فەرماندە ئەمنییەكان كۆبوونەوە. تەوەری سەرەكیی گفتوگۆكە هەماهەنگیی نێوان بەغدا و هەولێر بوو بۆ دابینكردنی چەتری بەرگریی ئاسمانی بۆ دامەزراوە گرنگەكان، تاوەكو ڕێگری لە هەر هێرشێك بكرێت كە ئامانج لێی پەكخستنی سامانی ئابووریی وڵات بێت. لە درێژەی سەردانەكەدا، فەرماندە سەربازییەكان كێڵگەكانی شێخان، خورمەڵە، فیشخاپوور و خابووریان بەسەر كردەوە بۆ ئاگاداربوون لە ئاستی ئامادەیی هێزەكان و ئەو ڕێكارانەی بۆ پاراستنیان گیراونەتە بەر. وەفدەكە جەختی كردەوە بەردەوامیی ئەم هەماهەنگییە بۆ پاراستنی كێڵگە نەوتییەكان زۆر گرنگە، چونكە سەقامگیریی ئەم ناوچانە ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە ئاسایشی نەتەوەیی و پاراستنی داهاتی گشتیی هەموو عێراقییەكان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 175 Today: 1,033 📊 Click Here