خوێندراوەتەوە: (35)

فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، ڕایگەیاند: بڕی 500 ملیار دینار وەك بەشێك لە شایستە داراییەكانی جوتیاران بۆ مانگی ئەیلوول خەرج دەكرێت، ئەمەش بە مەبەستی دانەوەی قەرزەكانی كەرتی كشتوكاڵ لەسەر حكومەت. ساری جەختی كردەوە “لە هەفتەكانی داهاتوودا قۆناغەكانی دیكەی پارەی جوتیاران دەدرێت تاوەكو دۆسیەكە بە تەواوی سفر دەكرێتەوە”. بڕە پارەکە ڕەوانەی هەژماری وەزارەتی بازرگانی دەکرێت و پاشان بەپێی شایستەی دارایی جووتیاران لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت. وەزیری دارایی فیدڕاڵ ئاماژەی بەوە ش كرد “ئەم هەنگاوە بۆ پاڵپشتیكردنی بەرهەمی ناوخۆییە بۆ دەستەبەركردنی بودجەی پێویست تا جوتیاران بتوانن بەردەوامی بە كارەكانیان بدەن”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 64 Today: 1,662 📊 Click Here